گوته‌بێژی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش، رایگه‌یاند كه له‌م شه‌ش ساڵه‌ی دواییدا، ٣٧ ھه‌زار و ٨٠٠ ھێرشی ئاسمانییان دژبه داعش له عێراق ئه‌نجامداوه.
واین مارۆتۆ، گوته‌بێژی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش له ھهڤپهڤینێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی عێراق له‌م ماوانه‌ی دواییدا به ھاوكاری له‌گه‌ڵ ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش زنجیره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا تۆماركردووه و گوتی: ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش، شانازی به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌وه ده‌كات كه ھێزه‌كانی عێراق به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا تۆماریانكردووه.
راشیگه‌یاندووه كه ئه‌ركی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش، یارمه‌تیدانی ھێزه‌كانی عێراقه له راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش تا ئه‌و كاته‌ی عێراق به‌ته‌واوی سه‌قامگیری ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق، گوته‌بێژی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش، واین مارۆتۆ ئاشكرایكرد كه سێ ھه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش له عێراق بوونیان ھه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه به‌پێی ره‌وشه‌كه، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
له ماوه‌كانی رابردوودا ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی له عێراق چۆڵ كرد و راده‌ستی سوپای عێراقی كرد و له‌مباره‌یه‌وه واین مارۆتۆ گوتی: به‌ھۆی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش له عێراق، ئه‌و بنكانه راده‌ستی سوپای عێراق كراونه‌ته‌وه، به تایبه‌تیش دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه ھێزه‌كانی عێراق به ھاوكاری ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش تۆماریان كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.