ئیخلاس دلێمی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیژنەی دارایی بە گرنگی دەزانێت حکومەت موچـەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکــات.
دلێمی لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنی پڕۆژە یاسایی پرکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بەو ئاڕاستەیە کارمانکرد بۆ دیاریکردنی ئالیەتێک کە کەمترین زیانی هەبێت، چونکە پەیوەستە بە قوتی گـەلی عیراقەوە، یاساکە گرنگ بوو بۆپاراستنی موچەی فەرمانبەران بۆ سێ مانگی داهاتوو.
دلێمی ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێویستە حکومەت بەووردی کار بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسایی بودجە و گرتنەبەری چارەسەری ئابوری بكات، چونکە یاسایی قەرز چارەسەرێکی کاتییە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دەشڵێت بەداخـەوە ئەم یاسایە بەبێ ڕێکەوتنێکی نیشتیمانی تێپەڕی، ئەوەش بەبێ بوونی هاوبەشێکی سەرەکی کە نەتەوەی کورده، ئەمەش پێشهاتێکی نەرێنیە لە کاری سیاسی.
دلێمی دەشڵێت: پێشوازی کردن لەدابینکردنی موچەی فەرمانبەران تەواو نابێت بەبێ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، چونکە بەشێکی دانەبڕاوی پێکهاتەی گەلی عیراقی مەزنن، بۆیە گرنگی بە گفتوگۆ هەوڵی چارەسەری تەواوی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بدرێت بە زووترین کـات و بەپێی دەستوور، کوردستان بەگەل و حکومەتیەوە لەچەندین قەیران لەگەڵ و پاڵشتی عێراق وەستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.