دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دانی به سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن نا، ركابه‌ره دیموكراتخوازهكهی له هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌یدا و دووپاتی كرده‌وه، هۆكاری سه‌ركه‌وتنی بایدن بۆ ساخته‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی تره‌مپ له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر وه‌ك كۆمێنتێك بۆ راپۆرتێكی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیۆنی "فۆكس نیوز" هاتوون، كه تێیدا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵه‌كه پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، كه چۆن بایدن سه‌ركه‌وت؟ و تره‌مپ گوتی: به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان "بایدن باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو كه ده‌دۆڕێت".له تویتێكی دیكه‌دا تره‌مپ نووسیویه‌تی بایدن سه‌ركه‌وت، چونكه هه‌ڵبژاردنه‌كان ساخته بوون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.