مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: پابەندن بەوەی، ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوزەیرانی 2021 ئەنجام بدەن.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە مستەفا کازمی لەگەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق کۆبووەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاندووە کە پابەندن بەوەی، ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوزەیرانی 2021 ئەنجام بدەن و گوتی:
"ھەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەرکی سەرشانمانە کە ئەنجامی بدەین، چونکە یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەرانی تشرینی یەکەمی 2019یه".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووه کە مستەفا کازمی بەڵێنی داوە کە بەزووترین کات داواکاریی و پێداویستییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دابین بکات بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو ئەرکە مێژووییە ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.