به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری به‌ر عێراق كه‌وتووه و به ملیۆنان هاووڵاتی عێراقیش به‌ره‌و هێڵی هه‌ژاری ده‌رۆن.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات، كۆرۆنا زیانی زۆری به ئابووری عێراق گه‌یاندووه و ملیۆنان هاووڵاتی به‌ره‌و هه‌ژاری ده‌بات.
جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ژمارەی هەژاران لە عێراق لە بەرزبوونەوە دایە و بەپێی دوایین ئامار ژمارەكە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 500 هه‌زار هاووڵاتی.
ئاشكراشی كردووه له ساڵی 2020 رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ئابووری ئه‌مساڵ 9.5 له سه‌د بووه.
بانکی نێودەوڵەتی ده‌شڵێت، داهاتی حكومەتی عێراق بە ڕێژەیچل و حه‌وت له سه‌د دابەزیوە، بۆیە چاكبوونەوەی دۆخی ئابووریی ئەو وڵاتە تەنها بەندە بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكان، چونكە گەورەترین داهاتی عێراق لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دابین دەكرێت.![]()
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.