Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 19:45

تره‌مپ له‌ دانپێدانانه‌که‌ی به‌ بردنه‌وه‌ی بایدن پاشگه‌ز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ لە قسەكەی پاشگەز بوویەوە، كە بۆ یەكەم جار دانینابوو بە بردنەوە و سەركەوتنی كاندیدی دیموكراتەكان، جۆزێف بایدن لە ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.

جەختیشیكردەوە، رێگایەكی درێژیان لە پێشە بۆ دەستنیشانكردنی براوە و سەركەوتوو.ترەمپ لە چریكەیەكیدا لەسەر ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، ئەمڕۆ یەكشەممە گوتی (بایدن) نەیبردووەتەوە، تەنھا لە چاوی دەزگا راگەیاندنەكانی درۆزن نەبێت، دانم بەھیچ شتێك نەنانەوە.

ھێشتا رێگایەكی درێژمان لە پێشە بۆ بڕینی. ھەڵبژاردنەكان ساختەبوون!".لە چریكەیەكی دیكەدا، ترەمپ دیسان جەختیكردەوە لەسەر "ساختەكردن" لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردندا و گوتی ئێمە دەبەینەوە!".

ئەمە دوای كەمێك لە بڵاوكردنەوەی چریكەیەكی پشووتری دێت و تیادا نووسیبووی: بایدن "بردیەوە، چونكە ھەڵبژاردنەكان ساختە بوون". ئەمەش یەكەم داننانی ترەمپ بوو بەسەركەوتنی ركابەرە دموكراتەكەی لە ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.