Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 19:42

د.به‌سام عه‌لی: ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق روویدا پروپاگه‌ندەیەکی هەڵبژاردن بوو بۆ رازیکردنی شەقامی عێراق

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان كه‌ ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ره‌وشی عێراق و پرسی به‌رده‌وامی سزادانی هه‌رێمی كوردستان د. بەسام عەلی بەرپرسی لقی 12ی هەڵەبجەی پ.د.ک رایگه‌یاند:  ئەوەی روویدا لە ئەنجومەنی نوێنەران ، بەداخەوە پلانێكی بەرنامە دارێژراو بوو لە لایەن حكومەت و پەرلەمانی عێراقەوە ، بەوەی كازمی تۆپەكەی خستە گۆرەپانی پەرلەمان بۆ ئەوەی ئەو فشارەی لە سەریەتی لابدات .

د. بەسام عەلی روونیشیكرده‌وه‌  ئەو بڕگەیەی كە زیادكرا لەو پرۆژە یاسایەی پەرلەمان روون نیە ، كە ئایا هەرێم چەند نەوت بدات بە سۆمۆ ، بەرامبەر بە چی ؟ ئەوانە هەمووی پرسیارن كە لەو بڕگەیەدا روون نەكراوەتەوە .

بەرپرسی لقی 12ی هەڵەبجەی پ.د.ک راشیگه‌یاند: ئەوەی روویدا لە پەرلەمان پروپاگەندەیەكی هەڵبژاردن بوو بۆ رازی كردنی شەقامی عێراقی . ئێمە رێككەوتنمان هەیە لەگەڵ حكومەتەكانی عێراق ، بەڵام عەقلیەتێك هەیە لە عێراق بڕوایان بە فیدرالیەت نیە وەك پارێزگایەك مامەڵەمان لەگەڵ دەكەن . هۆكاری ئەوەی بەغدا لە هەرێم نزیك نابێتەوە ، بارودۆخی نالەباری عێراقە لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە ، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین بیانوو دەبینێتەوە . زۆر جار ئەو موزایەدەیەی لە شەقامی شیعی دەبینین ، لەناو شەقامی كوردیشدا دەبینین ئەوەی لە كۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە بینیمان ئەوەیە كە بەردەوامین ، ئیدانەی ئەو كارەیان كرد و دوو داوایان ئاراستەی بەغدا كرد. .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.