Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 19:41

ئەمریکا.. گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا 251 هەزار که‌سی تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هەزار و ٢٥٤ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥١ ھەزار و ٢٨٥ کەس.


لە رووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گیانلەدەستدانیشه‌وه‌، ویلایەتى نیویۆرک بە ٣٣ هەزار و ٩٧٦ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ویلایەتەكاندایه‌.

لە ئەمریكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هەزار و ٢٥٤ تووشبووى كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەم شێوەیە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥١ ھەزار و ٢٨٥ کەس.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ١٦٤ ھەزار و ٩٥٩ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە ١١ ملیۆن ٢٣٥ ھەزار و ٦٦٦ کەس.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی هەزار و ٢٥٤ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥١ ھەزار و ٢٨٥ کەس.

ھاوکات شەش ملیۆن و ٨٩١ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ١٦٦ ملیۆن و ٨٣٧ى تێپەڕاند.

له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی تێكساس له‌ ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه‌ یەك ملیۆن و ٨٦ هه‌زار و ٩٨٧ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه‌ و له‌دوای ئه‌ویش به‌ یەك ملیۆن و ٢٤ هه‌زار و ٨٧٠ حاڵه‌ت كالیفۆرنیا و فلۆریدا بە زیاتر لە ٨٧٥ هەزار حاڵەت دێن.

لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گیانلەدەستدانیشه‌وه‌، ویلایەتى نیویۆرک بە ٣٣ هەزار و ٩٧٦ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ویلایەتەكاندایه‌.

ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هیندستان دێت بە زیاتر لە هەشت ملیۆن و ٨٣٤ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازیل كە نزیكەى پێنج ملیۆن و ٨٤٨ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.