Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 21:26

ئه‌مڕۆ 16ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی لێبوردەییە

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (16) تشرینی دووەمی هەموو ساڵێكی وەك رۆژی جیهانی لێبوردەیی دیاریكردووە
کوردستان TV
100%

هەموو ساڵێك لە 16ی تشرینی دووەمدا، گەلانی جیهان ئاهەنگ دەگێڕن‌و بۆنەی جیاجیا‌و پڕۆگرامی جیاجیا لە ڕۆژی جیهانی لێبوردەییدا بەڕێوەدەبەن.
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (16) تشرینی دووەمی هەموو ساڵێكی وەك رۆژی جیهانی لێبوردەیی دیاریكردووە و لەو رۆژەدا چەندین چالاكی جۆراوجۆر لە وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدرێن بۆ بڵاوكردنەوەی خۆشەویستی و رێزگرتنی زیاتر لەنێوان تاكەكاندا بۆ ئەوەی هەمووان ژیانێكی ئاسودەیان هەبێت، ئه‌م ساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، چالاكییه‌كان له‌ چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌رێوه‌ ده‌چن.

ساڵی 1996 كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بە فەرمانی ژمارە 95/51 لە 12ی كانوونی یەكەم/دیسەمبەر بانگهێشتی ئەندامانی نەتەوە یەكگرتووەكانی كرد تا بەشداری رۆژی جیهانی لێبوردەیی بن 16ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر، لە رێگەی ئاهەنگ گێڕان لە تەواوی دامەزراوە پەروەردەییەكانی هەر یەك لەو وڵاتانە، هەروەها هاندانی تەواوی دانیشتووانی هەموو وڵاتەكان بۆ ئاهەنگ گێڕان بەم بۆنەیەوە .
ئەم بانگهێشتە لەو راگەیاندراوەوە سەرچاوەی گرت كە بە ژمارە 126/48ـە لە 1993 بەوەی ساڵی 1995 ببێتە ساڵی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێبوردەیی، لە 16ی تشرینی یەكەمی 1995 رێكخراوی یۆنسكۆ بەڵگەنامەی بنەماكانی پەیوەست بە لێبوردەیی‌و بلانی خۆی لەم بارەیەوە بە راگەیاند كە 188 وڵات پابەندبوونی خۆیان پێوە راگەیاندو دواتر لە 2005 لە كۆنگرەی لوتكەدا لە بەڵگەنامەی ژمارە 1/60/RES/A هەموو وڵاتانی ئەندامی پابەند كرد بە كاركردن لەپێناو گەشەپێدانی خۆشنوودەیی مرۆڤ‌و برەودان بە ئازادییەكان‌و هاندانی گیانی لێبوردەیی‌و رێزگرتن‌و دیالۆگكردن‌و هاریكاریكردنی یەكتری
لە ئێستەدا چەمكەكانی لێبوردەیی، یەكتر قبوڵكردن، داننان بەبونی كەسانی ترو قبوڵكردنی جیاوازییەكان هەرچی بن، بوونەتە پێوەرێك بۆ ناسینەوەی گەل‌و وڵاتی پێشكەوتوو، بوونەتە یەكێك لە بەهاكانی جیهانی نوێ كە تیایدا بەبێ ئەو چەمكانە ئەستەمە وڵات ڕوو لە گەشەی هەمەلایەنانە بكات‌و ئارامی‌و ئاسایش بە خۆیەوە ببینێت، هەربۆیە پێویستە گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستان، هەموو لایەنە فەرمی‌و نافەرمییەكان، بێجگە لە وەلانانی ناكۆكییەكان، كاربكەین بۆ ئەوەی لێبوردەیی‌و یەكتر قبوڵكردن بۆ ژیانی سیاسی‌و كۆمەڵایەتیمان بگێڕینەوەو نەوەكانی داهاتوومانی لەسەر پەروەردە بكەین، لەو بارەشەوە پێویستمان بە هەر توانایەكی سیاسی‌و یاسایی‌و دارایی‌و پەروەردەیی‌و كلتوریی بوو وەگەڕی بخەین .
لێبوردن یەكێكە لەو چەمكانەی لەناو كۆمەڵگە و ئاین و لایەنە جیاوازەكانی دیكەی ژیاندا بەشێوەكی فراوان بەكارهاتووە‌ و باسكراوە، مەبەست لێی لەبیركردنی هەڵەی كەسێك و وازهێنانە لە تۆڵەكردنەوە بەرامبەر بە بابەتێكی دیاریكراو، ئەوەش بە یەكێك لە رەوشتە جوانەكانی مرۆڤ دادەنرێت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.