Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:45

به‌ ڤیدیۆ.. کردنەوەی یەکەم وێستگەی تاکسی ئاسمانی لە جیهاندا

لەڕێگەی فڕۆکە کارەباییە بچووکەکانەوە کە بەشێوەیەکی ستوونی دەفڕن و جێگای پێنج سەرنشینی تیا دەبێتەوە
کوردستان TV
100%

کۆمپانیای دروستکردنی فڕۆکەکان کردنەوەی یەکەم بنکەی وێستگەی فڕینی تاکسی ئاسمانی لە جیهاندا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگەیاند.


کۆمپانیای "Lilium"ی دروستکەری فڕۆکەی جۆری "EVTOL" بەنیازە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو یەکەم وێستگەی تاکسی ئاسمانی لە جیهاندا بکاتەوە، یٔەم بنکە پێکهاتووە لە ناوەندی پرۆسەکان کە خزمەتی ناوچەیەکی بەفراوانی بەشداربووانی تاکسی ئاسمانی دەکات.
ناوەندەکە کە یەکەمە لەجۆری خۆی لە جیهاندا کەوتووەتە تەنیشت دەریاچەی نۆنا.


ئەم کۆمپانیایە لەڕێگەی فڕۆکە کارەباییە بچووکەکانەوە کە بەشێوەیەکی ستوونی دەفڕن و جێگای پێنج سەرنشینی تیا دەبێتەوە و بەخێرایی 297 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەفڕێت خزمەتی بەشداربووان دەکات.


گەشتی کۆمپانیاکە (کە بێ دەرکردنی گازە ژەهراوییەکانە) بۆ ماوەی نیو کاتژمێر تا کاتژمێرێک دەتوانێت بفڕێت و، لە ماوەی یەک کاتژمێردا دەگاتە شارە نزیک و دوورەکان وەک شاری جاکسۆنڤیڵ و فۆرت لۆدردێل.


بەگوێرەی پێگەی "Robbreport"ی یٔەمریکی، کۆمپانیاکە لە داهاتوویەکی نزیکدا ژمارەی بارەگا و تیمەکانی بەشێوەیەکی خێرا لە هەموو ویلایەتە یەکگرتووەکانی یٔەمریکا زیاد دەکات.


ژێده‌ر / Kurdistan CT

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.