لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی ئیمارات ھاوکاری تەندروستی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان کرد و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە جگە لە ئیمارات چەند رێکخراو و لایەنی دیکەیش ھاوکاری تەندروستییان پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ئاسۆ حەوێزی لە رێوڕەسمی رادەستکردنی ھاوکارییەکاندا رایگهیاند مانگی سووری عێراقی و کۆنسولخانەی ئیمارات لە ھەرێمی کوردستان، ھاوکاری تەندروستییان پێشکەش بە کوردستان کرد کە بریتیی بوون لە 10 ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و پێداویستی تەندروستی، پێشتریش مانگی سووری ئیماراتی ھاوکاری ھەرێمی کوردستانیی کردووە بۆ ئاوارە و پەنابەران".
ئەوەیشی خستەڕوو کە زۆر رێکخراو و لایەنی دیکە ھاوکاری تەندروستییان پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان کردووە و ئەوە کاری ئێمەی وەزارەتی تەندروستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاسانتر دەکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ئاسۆ حەوێزی گوتی راشیگهیاند كهئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەدەچێت و دواتر کۆبوونەوەیەکی دیکەیش لە ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت بۆ دوایین پێشھاتەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
ناوبراو باسی لەوەشکرد کە داخستنی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن و توندکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی کاریگەری ھەبووە لەسەر کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا، بەڵام ھێشتا رێژەی گیانلەدەستدان لە کوردستان بە ڤایرۆسەکە بەرزە، هەروەها ئەوانەیشی کە پێویستیان بە چاودێری چڕ ھەیە ژمارەیان بەرزە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.