Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:47

ناسا چوار ئاسمانگه‌ڕی له‌گه‌ڵ تیمێکی پڕۆفیشناڵ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

کوردستان TV
100%


ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و ئاسمانگه‌ڕی ئه‌مریكا (ناسا) بۆ یه‌كه‌مجار کەشتی بۆشایی ئاسمانی دراگۆن كه‌ له‌لایه‌ن SpaceXه‌وه‌ به‌رهه‌م هێندراوه‌ له‌گه‌ڵ تیمێكی پڕۆفیشناڵ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.

کەشتییە‌كه‌ كه‌ ناوی Crew-1ی لێ نراوه‌ و چوار ئاسمانگه‌ڕی له‌نێودان له‌ رێگای نۆ مووشه‌كی SpaceX Falcon ه‌وه‌ كاتژمێر ١٩:٢٧ به‌ كاتی خۆجێیی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ رێگای بنكه‌ی بۆشایی ئاسمانی كه‌نه‌دی له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا.

بڕیار بوو کەشتییە‌كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی گه‌رده‌لوولی ئه‌تاوه‌ ره‌وانه‌كردنی دواخرا.

کەشتییە‌كه‌ دوای ٢٧ كاتژمێر له‌ ره‌وانه‌كردنی، كاتژمێر ٢٣:٠٠ رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌گاته‌ وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆشایی ئاسمان.

ئاسمانگه‌ڕه‌كانی ناسا مایك هۆپكینس، ڤیكتۆر گلۆبه‌ر و شانۆن واڵكه‌ر له‌گه‌ڵ ئاسمانگه‌ڕ له‌ ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆشایی ئاسمان-ی ژاپۆن، سۆوچی نۆگوچی به‌مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كانیان ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌ وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆشایی ئاسمان ده‌مێننه‌وه‌.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.