Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:59

ڤاکسینی مۆدێرنا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرنا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان به‌رزده‌بێته‌وه‌ و نرخی زێڕیش دابەزی.

دوای چەند خولەکێک لە ڕاگەیاندنی کۆمپانیای مۆدێرنا بەگەشەپێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا، کاریگەری خێرای کردە سەر ئابووری و نرخی نەوت و زێری لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕی.

بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە دەمودەست نرخی نەوتی بەڕێژەی سەدا چوار بەرزکردەوە، هەروەها نرخی زێر 20 دۆلاری بۆ هەر ئۆنسەیەک لەدەستدا.

هەروەها ئاماژەکانی داوجۆنزی ئەمریکی بەرز بۆوەو گەیشتە ئاستی 30 هەزار خاڵ.

شایانی باسە کۆمپانیا ئەمریکییەکە رایگەیاندووە کە تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان سەدا 94.5 کاریگەری هەبووە.

وەرگێڕان و داڕشتنەوەی/رزگار
ژێدەر/ ئاژانسەکانی هەواڵ

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.