Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 23:16

شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

گووته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: بریار دراوه‌ شاندێكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ناردنی پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.

جووتیار عادل گووته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسی كارسازان قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و ڕایگه‌یاند كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پاڵپشتی كارسازان ده‌كات بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری كوردستان.

سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و نه‌ناردنی  شایسته‌ داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ گووته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریار دراوه‌ كه‌ شاندێكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ناردنی پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌ركاتێك پاره‌كه‌ بگات ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.