عه‌بدوله‌تیف ئه‌لزیانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین رۆژی چوارشه‌ممه به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته وڵاتی ئیسرائیل.
ئاژانسی هه‌واڵی رووسیا ئه‌لیۆم رایگه‌یاند: دوای رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان به‌حره‌ین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه مانگی رابردوو له نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆ كرا.
هاوكات مدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه پێشبینی ده‌كه‌ن رێكه‌وتی هه‌ژده‌ی ئه‌م مانگه سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بدرێـت و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی ئاشكرای به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی به‌حره‌ین بۆ خاكی ئیسرائیل ده‌بێت .
حكومه‌تی ئیسرائیل رۆژی یه‌كشه‌مه به‌فه‌رمی، رێككه‌وتنی تایبه‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دۆستانه و ئاشته‌وایی و دیپلۆماسیییهكانی نێوان ته‌لئه‌بیب و مه‌نامه‌ی په‌سه‌ند كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.