هونەرمەند ئەحمەد هەیاس کە لە دایک بووی سالی 1967 ە تاکو ئێستا 3 لە گۆرانیەکانی کردووەتە کلیپ و لە دوای 29 ساڵ کلیپێکی دیکەی بۆ یەکێک لە گۆرانیەکانی کرد.
گۆرانییهكه بەناوی (خودایە) ئەم گۆرانیە هونراوە و ئاوازی ئەحمەد هەیاسە و لەلایەن ستافێکی کاکەیی بەشێوەی خۆبەخش کاریان تێدا کردووە.
کاری دەرهێنانی لە لایەن هەژار ڕەشید ەوە و مونتاجی لەلایەن هەڵمەت حەسەن بۆ کراوە بە خۆبەشی.
ئەحمەد هەیاس لە ساڵی 1985 وە دەستی بەکاری هونەری کردووە و زۆربەی گۆرنیەکانی بەشێوەزاری لوڕی چڕیوە و لە ڕادیۆی کوردی بەغدا 14 گۆرانی تۆمار کردووە گۆرانیهکه بۆ نههامهتییهکانی مرۆڤایهتی گوتراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.