بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە، سبەینێ چوارشەممە دانیشتوانی بەشێكی هەردوو گەڕەکی توی مەلیک و خەبات بۆ پێنج كاتژمێر كارەبایان نابێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردهوهتهوه كه ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (توی مەلیک) كه دەکەونە سەر فیدەری (310) لەگەڵ گەڕەکی خەبات خوار گۆڕستان سەیوانی 1 کە دەکەونە سەر فیدەری (171) سبەینێ چوارشەممه (18/11/2020) پێوهری زیرهكی كارهبایان بۆ دهبهسترێت، بۆیە لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.
راشیدهگهیهنن ، كه ئاگاداریشیان دەكەینەوە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە و لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكانیشیان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.