بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە شاری ھەولێر دوو پڕۆژەی گەورەی بواری ئاو بە بڕی نزیكەی ٣ ملیۆن دۆلار ئەنجام دەدرێن، كە لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی جێبەجێ دەكرێن و حكوومەتی ھەرێم خۆی سەرپەرشتییان دەكات.
ئاری ئەحمەد به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاندووه لە شاری ھەولێر دوو پڕۆژەی گەورەی ئاو لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی جێبەجێ دەكرێن، كە پڕۆژەیەك بە بڕی 500ھەزار دۆلارە و بریتییە لە كڕینی كەلوپەلی یەدەگ بۆ پڕۆژەی ئاوی ئێفراز سێ و، پڕۆژەی دووەمیش بە بڕی ٢ملیۆن و٥٠٠ھەزار دۆلار كە ئەویش گۆڕینی تۆڕی ئاوە لەناو شاری ھەولێر.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ھەرێمی كوردستان دهشڵێت ئەو دوو پڕۆژەیە كۆمپانیای جایكای ژاپۆنی جێبەجێیان دەكات و حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش خۆی سەرپەرشتییان دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.