فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعشیان له سنووری پارێزگای دیاله رۆژھه‌ڵاتی عێراق بۆردومان كرد.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی (F-16) عێراق ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی داعشیان له سنووری ناوچه‌ی زور سه‌ربه قه‌زای خانه‌قین باكووری پارێزگای دیاله بۆردومان كردووه.
لیوا یه‌حیا ره‌سول زانیاری زیاتری له‌وباره‌یه‌وه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.