له گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له یاری لوتكه‌ی گڕوپی چواره‌مدا، كاتژمێر ده‌و چل‌وپێنج خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
له‌م گڕوپه‌دا ئه‌ڵمانیا به كۆكردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ له پێشه‌نگ دایه‌و ئیسپانیاش به هه‌شت خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت، بۆیه ركابه‌ری نێوان هه‌ردوو تیپ بۆ گه‌یشتن به قۆناغی پێش كۆتایی زۆر به‌هێزه
تیپه‌كه‌ی مانشافت به یه‌كسان بوون ده‌گاته قۆناغی پێش كۆتایی و ماتادۆریش ته‌نها به بردنه‌وه بلیتی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین به‌ده‌ست دێنێت، له گه‌ڕی پێشوودا، سێرجیۆ بۆسكێتس یاریزانی ئیسپانیا دووچاری پێكان هات و به‌شداری له یاری ئه‌مشه‌وی تیپه‌كه‌ی ناكات، هه‌ر به هه‌مان هۆكار یاریزانه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له یاریگاكان داده‌بڕێ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.