وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق راگه‌یاند كه سێ تیرۆریستی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا باكووری عێراق، ده‌ستگیركراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی نه‌ینه‌وا، سێ تیرۆریستیان ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش، داواكراوبوون.
به‌پێی راگهیهنراوهكه ئه‌و سێ تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراون له به‌ناو كه‌تیبه‌ی خۆكوژانی سه‌ربه داعش چه‌كداربوون و باس لهوهشكراوه كه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه‌داناوه كه سه‌ربه داعشن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.