لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكى گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه تاوتوێی كرد
لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان راشیدهگهێنێت كهلههكۆبوونهوهکەدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان، كه له‌دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مان له 2020/10/27، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كراوه بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌رى، دوای ڕاوێژ‌و گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامانى لیژنه‌كه، بڕیاردرا له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوبه‌رانی ئاوی هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێگی گشتگیر‌و بێ كه‌موكوڕی ئاماده بكه‌ن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرابوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی داواكاری و سكاڵای هاووڵاتییان و خستنه‌ڕووی كێشه‌كانیان و ئه‌و نوسرانهوهی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون و دوای خوێندنه‌وه‌یان ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان خسته‌ڕوو و ئه‌وانه‌ی پێویستییان بهوهڵامدانهو هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دوا داچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.