له‌وانه‌یه زۆربه‌تان ئێستا له‌گه‌ڵ بیستنی ئه‌م وشه‌یه شۆك ده‌بن و نازانن مانای چییه؟ مه‌به‌ستمان له زینای ئه‌لیكترۆنی جۆرێكه له جۆره‌كانی به‌دڕه‌وشتی كه‌له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه و ئه‌مانه له‌خۆ ده‌گرێت (گفتووگۆی نێوان دوو كه‌س به نیازی به‌دڕه‌وشتی یان پیشاندانی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته چ به وێنه یان ڤیدیۆ له‌سه‌ر شاشه‌ی ئه‌نته‌رنێت زۆر لایه‌نی تریش له‌خۆ ده‌گریت.
ئێمه‌ی پزیشكانی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ كێشه گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵگه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و لایه‌نی زانستی و ڕاپۆرتی خۆمان ده‌نوسین، به‌ڵام لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بینین رێژه‌كه‌ی زۆر بووه وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانمان پێویسته هۆشیاری بده‌ینه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه كه نه‌وه‌ی ئێمه‌ی تیدا گه‌وره ده‌بێت..دڵنیابن له‌وه‌ی هیچ شتێك باس ناكرێت ته‌نها حاله‌تێك دوو حاله‌ت یان تۆزێكیش زیاتر بێت، له ئێستادا حاله‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران زۆر زیادی كردووه له‌گه‌ڵ داڕمانی خێزان ده‌زانم هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی زۆره، به‌ڵام له‌هه‌ر هه‌مووی كاره‌ساتتر ئه‌و هۆكاره‌یه كه سۆشیال میدیا دروستی ده‌كات به‌تایبه‌تی ( زینای ئه‌لیكترۆنی) : له راستیدا تێكه‌ڵ بوون له ئه‌نته‌رنێت هیچ جیاوازی نییه له‌وه‌ی له واقیعی ژیان ڕووده‌دات.
فه‌یسبوك و ئینستاگرام و سناپ و تیك تۆك جۆره‌ها مرۆڤی داوێن خراپ و نا ئاسایی تێدایه له پشتی شاشه‌كانه‌وه گفتوگۆت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن یه‌كه‌م جار به سڵاوێك ده‌ست پێ ده‌كات ئینجا یه‌كتر ناسین و دواتر كاره‌ساتی تر كه‌خۆشیان نازانن ژیان چۆن سه‌راو بن تێك ده‌دات منداڵ و خێزان په‌رته‌وازه ده‌كات و كه ده‌گاته دادگا‌و پزیشكی دادوه‌ری كێشه‌كه چاره‌سه‌ری زۆر زه‌حمه‌ته. كاتێك پرسیار ده‌كه‌ین له كه‌سه‌كان كه هۆكاری چییه واتكردووه؟ له وه‌ڵامدا زۆر به ئاسایی وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه (ئه‌وشته‌ی كردوومانه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بوو راستی نه‌بوو) .لێره‌وه ده‌مه‌وی بڵێم" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نته‌رنێت و راسته‌قینه جیاوازی نییه زینا هه‌ر زینایه، هه‌روه‌ها ڕووی قسه‌م ئاراسته‌ی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بكه‌م كه ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن ئایا رازی ده‌بن كه‌سێك وا له كه‌سه نزیكه‌كانی ئێوه بكات؟؟؟ لێره‌وه ده‌وری مامۆستا ئایینیه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات كه هۆشیاری زیاتر بده‌ن بۆ خه‌ڵك كه زینا هه‌ر زینایه له ئه‌نته‌رنێت و راسته‌قینه جیاوازی نییه. تكایه ئه‌نته‌رنێت به‌كار بینن بۆ وه‌رگرتنی زانست و رۆشه‌نبیری نه‌ك بۆ شتی تر.
دكتۆره دیلمان ئازاد حسن، پسپۆری پزیشكی دادوه‌ری مامۆستا له كۆلیژی پزیشكی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.