یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆرگوای ڕایگه‌یاند، لویس سوارێز هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه
یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆرگوای له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد كه پشكنینی تاقیگه‌یی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای كراوه‌و ده‌ركه‌وتووه سوارێز هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه
هاوكات هه‌ردوو یاریزانی ئۆرگوای، ڕۆدریگۆ مۆنۆز و ماتیاس ڤارال به هه‌مان شێوه‌ی سوارێز تووشی كۆرۆنا بوونه، به‌ڵام باری ته‌ندروستیان جێگیره، بۆیه هه‌رسێ یاریزان كه‌ره‌نتین ده‌كرێن و به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له پاڵاوتنی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر ناكه‌ن
هاوكات سوارێز ناتوانێت به‌شداری له یاری لوتكه‌ی گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنای تیپی پێشووی خۆی بكات كه شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.