یه‌كێتی تۆپی پێی میسر ڕایگه‌یاند، محه‌مه‌د نینی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی میسر‌و یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له گه‌ڕی چواره‌می پاڵاوتنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زاروبیستویه‌ك، هه‌ڵبژارده‌ی میسر ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆگۆ، بۆیه یاریزانه‌كه كه‌ره‌نتین ده‌كرێت و به‌شداری له‌م یاریه ناكات، له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی میسر‌و یانه‌ی لیڤه‌رپول به هه‌مان شێوه تووشی كۆرۆنا بوو، جێگای باسه هه‌ڵبژارده‌ی میسر له گڕوپی حه‌وته‌می پاڵاوتنه‌كانی جامی ئه‌فریقیا دایه به كۆكردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.