له گه‌ڕی چواره‌می پاڵاوتنه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووههزاروبیستویهكی كامیرۆن بۆ تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری خاوه‌نی نازناوی پێشووی پاڵه‌وانێتیه‌كه به دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی زیمبابوێی میوانداری یه‌كسان بوو
له خوله‌كی سیی و چواردا، یاریزان ئاندی دێلۆرت گۆڵێكی بۆ جه‌زائیر به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان ڕیاز موحریزی ئه‌ستێره‌ی مانچسته‌رسیتی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی له خوله‌كی سیی و هه‌شت به شێوازێكی جوان به‌ده‌ستهێنا
له خوله‌كی چلوسێشدا، یاریزان كنۆلیدیچ موسۆنا گۆڵێكی بۆ زیمبابوێ به لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی ههشتاودووشدا، یاریزان پرینس دوبێ گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی جه‌زائیر له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی هه‌شته‌می پاڵاوتنه‌كان بۆ ده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشتنی بۆ كۆتاییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به شێوه‌ی پێشوه‌خت مسۆگه‌ركرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.