خاڤیێر ماسكێرانۆی ئه‌رژه‌نتینی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كانی لیڤه‌رپول و بارسێلۆنا كه له ڕیزی یانه‌ی ئیستۆدیانتس دی لابلاتای ئه‌رژه‌نتینی بوو، به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا، ئه‌ویش دوای دۆڕانی تیپه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ئه‌رژه‌نتینیۆس جونیۆرز له قۆناغی سێیه‌می جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌رژه‌نتین
ماسكێرانۆی ته‌مه‌ن سیی و شه‌ش ساڵ له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند، به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێناوه‌و سوپاسی یانه‌ی ئیستۆدیانتسی كرد كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێدا له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا كۆتایی به كاروانی وه‌رزشی خۆی له یاریگاكان بێنێت
ئه‌م یاریزانه بۆ یه‌كه‌م جار له ڕیزی تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی ڕیڤه‌رپلێت یاری كرد‌و دواتر په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵێ یانه‌ی به‌ناوبانگ كرد كه دیارترینیان كۆرنتیانزی به‌ڕازیلی و وێستهام و لیڤه‌رپول و بارسێلۆنا بوو
له ڕووی نازناوهكانیشهوه بیستویه‌ك نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌و له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شیدا، به‌شداری له چوار پاڵه‌وانێتی جامی جیهان كردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.