هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی هۆلیود، ڕایان ڕاینۆڵدز و ڕۆب ماكێلێنی بڕیاریان داوه یانه‌ی ڕێكسهامی وێڵزی بكڕن كه له ڕیزی یانه پله پێنجه‌كانی ئه‌و وڵاته دایه
ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه به‌نیازن وه‌به‌رهێنانی له یانه‌ی ڕێكسهام بكه‌ن و له‌م ڕێگایه‌وه بیكه‌نه تیپێكی به‌هێز له ئاستی یانه‌كانی وێڵزو ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاش
هه‌روه‌ها پلانیان داڕشتووه یانه وێڵزیه‌كه بكه‌نه براندێكی بازرگانی جیهانی و به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێی بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن كه ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بێت،
هاوكات تیپێكی خانمان بۆ یانه‌كه داده‌مه‌زرێنن و فیلمێكی دۆكیومێنتاریش له‌باره‌ی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه له تۆڕی نێت فلێكس به‌رهه‌م ده‌هێنن، ئه‌ویش بۆ هاندان و به‌خشینی گوڕوتین و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانای یاریزانانی یانه‌ی ڕێكسهام كه یانه‌یه‌كی دێرینه‌و له ساڵی هه‌زاروهه‌شتسه‌دو هه‌شتاوچوار دامه‌زراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.