ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه ڤاكسینی دژه كۆرۆنا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای مۆدێرنا گه‌شه‌ی پێدراوه،به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌چێته قۆناغی یه‌كه‌می بازاڕه ئه‌مریكییه‌كان،به‌ڵام له‌وانه‌یه نه‌گاته ده‌ستی وڵاته هه‌ژاره‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی بڵاویكردۆته‌وه كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا بوودجه‌یه‌كی بۆ گه‌شه‌پێدانی ڤاكسینه‌كه ته‌رخان كردووه،بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا 20 ملیۆن ده‌رزی ڤاكسینه‌كه بگاته نێو بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه نرخی ڤاكسینی مۆدێرنا زۆر به‌رزه‌و مۆدێرنا به‌نیازه له هاویندا نرخه‌كه‌ی بكاته 37 دۆلار،كه به10 دۆلار له ڤاكسینی "ئاند جۆنسۆن" گرانتره‌و هه‌روه‌ها به نزیكه‌ی 20 دۆلار له ڤاكسینی "فایزه‌ر "نرخه‌كه‌ی به‌رزتره.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه له‌وانه‌یه كۆمپانیای "مۆدێرنا "له‌كاتی فرۆشتنی بڕێكی زۆر له ڤاكسینه‌كه،نرخه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه،به‌ڵام كۆمپانیاكه، وه‌ك كۆمپانیایه‌كی بازرگانی ده‌مێنێته‌وه‌و ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی قازانجێكی زۆره.
شایانی باسه به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ڤاكسینی مۆدێرنا ده‌تواندرێت له پله‌ی 20ی ژێر سفردا هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر ده‌بێ له پـله‌ی 70 ی سه‌دی ژێر سفره‌وه هه‌ڵبگیرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / ئینته‌ر فاكس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.