جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهێنێت لە قۆناغی یەكەمی بایۆمەتریدا ئەو كەسانە دیاری كران، كە زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن، بەڵام ئێستا قۆناغی دووەم دەستی پێكردووە و ئەوەی مووچەیەك زیاتری ھەبێت، لێی دەبڕن، ئەگەر بە نایاساییش بێت، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
سەعید مستەفا ھەركی به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاندووه كاتێك قۆناغی یەكەمی بایۆمەتری لە ھەرێمی كوردستان ئەنجام درا، دیار بوو 106ھەزار كەس زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن، بەڵام ئێستا قۆناغی دووەمی بایۆمەتری ئەنجام دەدرێت و ئەو كێشە چارە دەكرێت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی دهشڵێت ئەوەی لە مووچەیەك زیاتری ھەبێت، لێی دەبڕن، ئەگەر بە نایاساییش بێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، چونكە ناكرێت لە یەك مووچە زیاتر وەربگرن، بەمەش داھاتێكی باش بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.