ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت : حكومه‌تی عێراق دووپاتی كردۆته‌وه كه به‌ر له كۆتایی ئه‌م مانگه بوودجه‌ی 2021 ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات .
ناجی سه‌عیدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی رایگه‌یاندووه ، دوای 15 رۆژ له په‌سندكردنی یاسای قه‌رز،یاساكه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت داوای 900 ملیار دیناری كردووه،ئه‌مه‌ش مافێكێ ره‌وای خۆیانه،به‌ڵام ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌نابردنه به‌ر مێزی گفتوگۆ.
هه‌روه‌ها گوتیشی: مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پابه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه كه له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بوودجه‌ی 2021 ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات،چونكه یاسای قه‌رز ته‌نها مووچه‌ی مانگه‌كانی كۆتایی ئه‌مساڵ دابین ده‌كات.
شایانی باسه به‌ره‌به‌یانی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو به‌شێك له فراكسیۆنه شیعه‌كان و سووننه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یاسای قه‌رز-یان په‌سندكردو پشكی هه‌رێمی كوردستان یان بڕی كه بڕه‌كه‌ی 320 ملیار دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوو.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.