به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار، توانیان دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزینی دو ئۆتۆمبیل ده‌ستگیربكه‌ن.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (أ، م، م) له‌دایكبوی 1991 به‌بیانوی كڕینی ئۆتۆمبیلێك له‌جۆی تویتا-پیكئاب، ئۆتۆمبیله‌كه ده‌بات بۆ پشكنین، به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌كه ده‌دزێت.
دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تباری ناوبراو له‌لایه‌ن خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه‌وه، بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌شاری كه‌ركوك بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌وه‌دا نا كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كی سه‌ر به‌شاری هه‌ولێر شاردۆته‌وه، بۆیه به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بگیرێت‌و دوای ڕێكاره یاساییه‌كان ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
له‌ئێسادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌كاتی دانانی بازگه‌ی كاتیدا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شاره‌وه، گومان له‌شۆفێری ئۆتۆمبێلێك له‌جۆی تویتا- لاندكرۆزه‌ر ده‌كرێت كه مه‌ی خواردبوەوهو خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه نهبێتو دزیبێتی، بۆیه هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار ئه‌نجامداو دانی به‌وه‌دانا كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دزیوه.
هه‌روه‌ها توانرا خاوه‌نی ڕاسه‌قینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزرێته‌وه‌و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌باره‌كه تۆماركرد. له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (س، س، س) له‌دایكبوی 2000 به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.