Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 09:02

هه‌ڵه‌بجه‌.. ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی له‌ ئێواره‌ کۆڕێکدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی بۆ کتێبى "بۆ مێژوو"ی سه‌رۆک بارزانی ئه‌نجامدا

به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌
کوردستان TV
100%

پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی 11ی 2020، کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی لە ئێوارە کۆڕێکدا لە هۆڵی میر لەپارێزگای هەڵەبجە خوێندنەوەیەکی بۆ کتێبی ( بۆ مێژوو ) ی سەرۆک بارزانی،  بە ئامادەبوونی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و کاوە شێخ علی، جێگری پارێزگار و بەسام علی بەرپرسی لقی 12 ی پ. د . ک و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی هەڵەبجەو ڕۆشنبیران و کادیرانی لایەنە سیاسیەکان و خوێنەران ئەنجامدا.

دواتر لەلایەن بەرپرسی تیڤی سلێمانیەوە بەخێرهاتی ئامادەبووان کراو و پاشانیش فارس نەوڕۆڵی، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانیپارتی دیموكراتی كوردستان ـ هەڵەبجەی (پ . د . ک) بەکورتی خوێندنەوە و شفرۆڤەیەکی کتێبەکەی کرد.

دواتر کتێبە مێژووییەكه‌ی سه‌رۆك بارزانی  بە سەر ئامادەبواندا دابەش کراو بەخوێنەران ئاشنا کرا.

8

سەرهەنگ هەڵەبجەیی

كوردستان TV

مێژوو

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.