وەزیری ناوخۆی هەرێم لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کۆبووەوە و هەردوولا هەنگاوەکانی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال یان تاوتوێکرد و رایانگەیاند: رێککەوتنی شنگال هەنگاوی باشی بڕیووە و هیچ هێزێکی ناعێراقیش لەشارەکەدا بوونی نامێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە بە بەشداری جێنین هانس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق، لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆ، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق له شاری هه‌ولێر کۆبووەوە و هەردوولا هەنگاوەکانی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال یان تاوتوێکرد.
دوای كۆبوونەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامداو سه‌ره‌تا وەزیری ناوخۆ به‌خێرهاتنی شاندی عێراقی كرد، رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان ئه‌نجامدا تایبه‌ت بوو بۆ جێبه‌جێكردن و قۆناغه‌كانی ده‌ستپێكردنی رێككه‌وتنی شنگال، وه هه‌ردوولامان كۆك بووین و مكوڕبووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه هه‌یه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
وه‌زیری ناوخۆی گوتیشی: سه‌ره‌تا خشته‌یه‌كی كاتیشی دابنرێت له‌سه‌ر ئه‌و برگانه‌ی له‌سه‌ر لایه‌نی ئیداری سه‌ربازی جێبه‌جێ بكرێت، دووباره ئاوه‌دانكردنی شنگال ده‌ستپێ بكرێت و ئینشالله له كاتێكی نزیكدا ده‌ست پێ ده‌كات.
وه‌زیری ناوخۆی گوتیشی: لێره‌وه زۆر سوپاسی برای به‌رێزم قاسم ئەعرەجی ده‌كه‌م هاوكارێكی باش بوو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه.
ڕێبەر ئەحمەد، لەبارەى قائیمقامى شنگال رایگەیاند: ئێمە لەگەڵ حکوومەتى عێراق ڕێککەوتووین کە قائیمقامێکى تازە بۆ شنگال ڕابگەیەندرێت و دواتر ناوەکەشی ڕادەگەیەنین نەتەوەیەکگرتووەکانیش چاودێڕی جێبەجێکردنى ڕێککەوتنەکە دەکات .
لای خۆشیه‌وه قاسم ئەعرەجی له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند: پەیوەندییەكان و كۆبوونه‌وه‌كان لەگەڵ حكومەتی هەرێم بەردەوامە بۆ چارەسەری كێشەكان و لە هەر شوێنێكیش ناكۆكی هەبێت ئیرادەیەكی بەهێز هەیە بۆ چارەسەر، بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو هه‌بێت رێز له فیدراڵیه‌ت بگرێت.
ئەعرەجی گوتیشی: هەنگاوی باش نراوە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچەكە و گەڕاندنەوەی ئاوارەبووان و دوورخستنەوەی هەموو ئەوانەی زیان بە ئاسایشەكەی دەگەیەنن، بۆ ئەمەش هەماهەنگییان هەیە.
قاسم ئەعرەجی گوتیشی: ئەو شوێنە زۆر بەلامانەوە گرنگ و هەستیارە و بۆ ئەوەیە تاوەکو ژیانى مەدەنى بۆ بگەڕێتەوە و خەڵکەکەش بگەڕێنەوە شوێنى خۆیان .
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند: كەیسی شنگال زۆر هەستیارە و پێویستە هەموو ئەو هێزە بیانیانەی لە شنگالن، ئەو سنوورە جێ بهێڵن.
قاسم ئەعرەج راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانى عێراق سوپاسی حکوومەتى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ هاوکارى حکوومەتى عێراق بۆ ئەو ڕێککەوتنە.
شایه‌نی باسه ئه‌م رێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ دوای ئه‌مه دێت مانگی رابردوو شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ سه‌ردانی به‌غدایان كرد له باره‌ی دۆخی شنگاڵ رێككه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.