ئهمڕۆ سێشهممه 17ی11ی2020 وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی عێراق وادهی دهستپێكردنهوهی گهشته ئاسمانییهكانی عێراق و ههرێمی كوردستانی لهگهڵ ووڵاتانی ئهورپا ڕاگهیاند.
. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، ناوەڕاستی مانگی داهاتو گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە. لای خۆشییەوە، کەفاح حەسەن بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، گەشەتەکانی ئەوروپا لە پازدهی كانوونی یهكهمی داهاتو دەستپێدەکەنەوە بە رچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی له كۆرۆنا. ئاشکراشیکرد، لەقۆناغی یەکەمدا دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ئەوروپا راستەوخۆ لەفڕۆکەخانەکانی عێراقەوە بۆ شارەکانی بەرلین، دوسلدروف، فرانکفۆرت، لەندەن، کوپنهاگن دەبێت. وتیشی، هەموو نوسینگەکانی فرۆشتنی تیکت لەناوەوە و دەرەوەی عێراق لەبڕیاری نوێی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عێراق بۆ ئەوروپا ئاگادارکراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.