رۆژی 13ی مانگی رابردوو، لە رێورەسمێکدا بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان و وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە دانرا.
ماوەی چەند رۆژێکە کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە-بنگرد دەستیپێکردوە، کە درێژییەکەی (420م)ەو بەدروستکردن و تەواوبونی سەرجەم ئەو کێشانە چارەرسەر دەبن کە لە پردە کۆنەکەدا ھەبون.
دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو ئیدارەی راپەڕین بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستێتەوەو بڕی (11) ملیارو (387) ملیۆن دیناری لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ تەرخانکراوە.
ئەم پڕۆژەیە، جگە لە ئاسانکاری زۆر بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و دیمەنێکی سەرنج راکێش، هاوکات لە ڕوی گەشتیارییەوە بایەخێکی زۆری هەیەو زۆرترین گەشتیار رو لە ناوچەکە دەکەن بەمەبەستی گەشت و سەیران، لەڕوی کشتوکاڵ و دارایی و بازرگانیشەوە بایەخی گرنگی هەیەو رێگای مەرزی کێلی بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.