ناجی سەعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە بەرلە کۆتایی هاتنی ئەم مانگە، حکوومەت بوودجەی گشتیی رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات.
ناجی سەعیدی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: کە یاسای پارەدارکردنی کورتھێنانی دارایی (قەرزکردن) کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەندکرا، دوای پازده رۆژ لە بەرواری پەسەندکردنی و بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائعی عێراق، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
ئهو ئهندامهی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە پەڕەی سپی کە حکوومەت مەبەسەتی ئەنجامدانی چاکسازی لە بواری دارایی و ئابووری پێشکەشی کردووە گوتی: پەڕەی سپی، پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە بواری ئابووری و داراییدا، چونکە لە میانی سێ ساڵی داھاتوودا، خەرجییەکان کەم دەکاتەوە، ھەروەھا داھاتەکانی دەوڵەتیش زیاد دەکات.
ناجی سەعیدی ئاشکراشیکردووە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو کە بەرلە کۆتایی هاتنی ئەم مانگە، بوودجەی گشتیی دوو ههزارو بیست یهك رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات بۆ ئەوەی تەواو بکرێت و پەسەند بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.