Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:48

عەلی رەبیعی: هەر هێرشێک لەلایەن ئەمریکاوەبکرێتە سه‌ر تاران بەتوندی وەڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌

کوردستان TV
#11
100%

وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند: هەر هێرشێک لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکرێتە سەر وڵاتەکەیان بەتوندی وەڵامدەدرێتەوە.

عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند: ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەر هێرشێک بکاتە سەر وڵاتەکەی، تاران بەتوندی وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.

ئەمڕۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 12ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپی و بەشێک لە فەرماندەکان کۆبوەتەوە و پرسی وەشاندنی گورزی سەربازی بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لەچەند هەفتەی داهاتودا تاوتوێکردووە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.