فرقه‌ی 8س سوپاى عێراق گه‌یشته سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان له كه‌ركوك و وا بڕیاره له سه‌ربازگه‌كه جێگیر بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی ئه‌و به‌شه‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی كه ماوه له شارۆچكه‌ی له‌یلان و شاره‌دێی حه‌ویًَجه ده‌بێت بكشێنه‌وه و سه‌رجه‌م شوێنه‌كان بدرێن به سوپای عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: فرقه‌ی 8ی سوپای عێراق له تكریته‌وه هاتوونه‌ته كه‌ركوكه‌وه و ده‌بن به شوێنگره‌وه‌ی پۆلیسی فیدڕاڵ. له ناوچه‌كه.
شایه‌نی باسه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ربییه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه‌وات به‌بڕیاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق به شاری كه‌ركوكیشه‌وه ئه‌منییه‌تی ڕاده‌ستی پۆلیسی خۆجێیی شاره‌كه ده‌كرێت و هێزه‌كانی دیكه ده‌بێت بچنه ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.