ئه‌مڕۆ سێ شەممە ١٧⁄ ١١⁄ ٢٠٢٠ به‌سه‌ر په‌رشتى د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندى داره‌كان كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئه‌وقاف به‌رێوه‌چوو،ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگن كه پێویستیان بهراوێژو گفتوگۆى ووردی لایەنە پەیوەندی دارەکانەوە هه‌یه لەوانە چارەسەر کردنی کێشەی موڵکەکانی وەقفى و دەست خستنەوەی ئەوموڵکانەی كه ههندى جار زێدەرۆى لەسەرکراوه و ده‌كرێت، ھەروەھا خستنەرووی پلان بۆ پرۆژەی زیاد کردنی داھات لەڕێگەی وەقفەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موڵکەکانی وەزارەت لەسنووری گوندەکانى كوردستان ، دەرکرنی رێنمایی نوێ و پێویست بۆسەرپەرشتیارانی مزگەوت و ئه‌و به‌رێزانه‌ى كه پێداویستى مزگه‌وته‌كان دابین ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها دانانی ڕێگاى چارەیەک گونجاو بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکان لەڕێگەی داھاتی خۆیانەوە
وه‌زیرى ئه‌وقاف رایگه‌یاند موڵکەکانی وەقف تایبەتمەندیان ھەیە، پێویسته پارێزبەندی زێتری بۆبکەین، ھەرھەنگاوێکیش بۆ ئەم مەبەستە مەرجە لەپێناوی بەرژەوەندی گشتیدا بێت، بۆئەم مەسته چەند بریارێکی پێویست و ھاوبەشیان لەوبارەیەوەدا بەدەرچوونی رێنمایی تایبەت دەکەونە واری جێ بەجێ کردنەوە
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى موڵكه‌كانى وه‌قف له ره‌گه‌زى جیا پێك هاتوون دابه‌شبوون به‌سه‌ر پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌ئێستادا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف سه‌رقاڵى فراوان كردنى بوارى موڵك وهقفهكانیهتى به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو هه‌نگاو پرۆژه‌كانى له‌خزمه‌تى گشتیدا ده‌بن، وێراى ده‌ست خستنى داهات بۆ دابین كردنى پێداویستیه‌كان له‌م پرۆژه‌یه دا ئه‌وقاف ده‌كاته مه‌ڵبه‌ندێكى كارگێرى گرنگى وه‌به‌رهێنان و خۆرێبهرى ئه‌مه‌ش بۆ پێشخیتنى سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانى سه‌ربه‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى دواتر هه‌ریه‌ك له‌نوێنه‌رانى به‌شدار بووى به‌رێوه‌به‌رانى گشتى وێراى ته‌ئكید كردنه‌وه له گرنگى پرۆژه‌كه چه‌ندین خاڵیان خسته روو به‌ئامانجى پێش خستن وكاراتر كردنى بواره‌كه
ھەریەک لەنوێنەرانی وەزارەتەکانی
وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی شارەوانی
وەزارەتی کشتوکاڵ
بەشێک لەمامۆستایانی ئایینی ئەندام لەئەنجومەنی باڵای ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەشداری کۆبوونەوکە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.