راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كابینه‌ی تره‌مپ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به فه‌رمی رابگهیهندرێـت كه جۆ بایدن براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه، دۆناڵد تره‌مپ پابه‌ندی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت و ده‌سه‌ڵات راده‌ستی بایدن ده‌كات.
رۆبیرت ئۆ براین له میانی ئاماده‌بوون له كۆنفرانسی دیجیتالی ئاسایشی جیهانی رایگه‌یاند: جۆ بایدن و تیمه‌كه‌ی لێهاتوو و شاره‌زان، ئه‌وان پێشتریش له كۆشكی سپی كاریان كردووه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌ك رێكخراوه كه بۆ ئیداره‌ی نوێ بگوازرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری قبوڵ نه‌كردنی شكست له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپیشه‌وه، گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئارام بۆ تیمی جۆ بایدن له كۆشكی سپی ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به فه‌رمی دره‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌كان رابگه‌یه‌ندرێت و جۆ بایدن وه‌ك براوه رابگه‌یه‌ندرێت.
گوتیشی: هه‌ر كات سكاڵاكانی تیمی پارێزه‌رانی دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن بێ ئه‌نجام بوو ئه‌وا به‌فه‌رمی ده‌ست به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت.
له كۆتاییدا رۆبیرت ئۆ براین راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه جۆ بایدن و تیمه‌كه‌ی كه‌سانی ته‌واو لێهاتوو و شاره‌زان كه پێشتریش له كۆشكی سپی كاریان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.