به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ودوا پێدانی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان به پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له هه‌ر قۆناغێك و فراوانكردنیان و پرۆژه پێشنیاركراوه‌كان بۆ چین و توێژه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به واژۆی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌وه ده‌رچووه ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له‌سه‌ر لایه‌نه په‌وه‌ندیداره‌كان پێویسته له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه ئه‌م بریاره جێبه‌جێ بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هاتووه ئه‌و بریارانه ههڵدهوشێنرێنهوه كه تایبه‌ت بوون به راگرتنی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ری یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.