ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا.
له‌وباره‌وه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له كاتی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه كردووه و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كردووه.
هاوكات له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له بواره جیاوازه‌كان كردووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه كازمی و پۆمپیۆ له‌باره‌ی ئایندهی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ژێر رۆشنایی په‌ره‌سه‌ندنی تواناكانی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گفتوگۆیان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.