كریستۆفه‌ر میله‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا ژماره‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان تا سنووری 2500 سه‌رباز كه‌م ده‌كاته‌وه و دوو هەزار سه‌رباز له‌و وڵاته دهكشینێتهوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه ژماره‌ی هێزه‌كانی له عیراقیش له سێ هه‌زار سه‌ربازه‌وه بۆ 2500 سه‌رباز كه‌م ده‌كاته‌وه‌و 500 سه‌رباز له عیراق ده‌كشێنێته‌وه.
كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانیش پێش ئه‌وه ده‌بێت ماوه‌ی پۆستی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا تا ناوه‌ڕاستی كانوونی دووه‌می دادێ ته‌واو بێت.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ڕوونیشی كرده‌وه كه بڕیاری كه‌مكردنه‌وی هێزه‌كان له ئه‌فغانستان و عیراق به‌پێی ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ و به ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان دراوه‌و ئێمه‌یش بڕیارمان دا له كاتژمێره‌كانی داهاتوو هێزه‌كانمان له ئه‌فغانستان و عیراق بكشێنینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.