دوای ماوەیەکی زۆر لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 18 ى 11 ى 2020 فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
فرسەت سۆفی 19 ی تشرینی یەکەمی 2020 تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، لە 3ی تشرینی دووەم گوازرایەوە بۆ تورکیا و لەیه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته خرایە ژێڕی چاودێری وردی پزیشکانی کۆرۆناوە، ئەم بەیانیەش به‌م په‌تایه گیانی لە دەستدا.
فرسه‌ت سۆفی لە 12-9-2019 به ده‌نگی 27 ئەندام له كۆی 28 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هەولێر وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر لە ساڵی 1978 لە چۆمان لەدایکبووە دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەبوو، مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بووە، ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە ،ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بووە ، ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بووە ، ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بووە ، سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە ،41ـەمین پارێزگاری هەولێر بوو.
ئەمڕۆ دوای 30 رۆژ لە تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، لەتەمەنی 42 ساڵیدا گیانی لەدەستدا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.