كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان رابگرێت.
كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، میشێل باشیلیت ، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه كه به نیگه‌رانییه‌وه هه‌واڵی له سێداره‌دانی ٢١ تاوانباریان له عێراق پێگه‌یشتووه كه رۆژی دوو شه‌ممه سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا.
باشیلیت بانگه‌وازی له كاربه‌ده‌ستانی عێراقی كردووه كه جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان رابگرن و رایگه‌یاندووه "هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی زۆر ده‌كه‌م له‌باره‌ی چاره‌نووسی سه‌دان به‌ندكراو له گرتووخانه‌كانی عێراقدا كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بكرێت.
كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری له عێراق جه‌خت له بوونی پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافه‌كان له دادگاكان ده‌كرێت، به‌جۆرێك به‌ندكراو له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه دانان به ئه‌نجامدانی تاوان ده‌نێت له‌گه‌ڵ خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراواندا.
باشیلیت روونیكردووه كه جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان له دۆخی ئێستادا مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌وانه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، پۆلیسی پارێزگای زیقار باشووری عێراق رایگه‌یاند، سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ٢١ تۆمه‌تباردا له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ناسڕییه جێبه‌جێ كراوه.
دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی تیرۆر به‌پێی مادده‌ی چوار له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌نجام ده‌درێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و مادده‌یه، هه‌ركه‌سێك كاری تیرۆریستی ئه‌نجام بدات و تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه به له‌سێداره‌دان سزا ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان پێویستی به په‌سه‌ندكردن هه‌یه له‌لایه‌ن سهركۆمار و دواتر وه‌زاره‌تی داد سزاكه به‌سه‌ر تاوانباراندا جێبه‌جێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.