Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:12

 لە سلێمانی دووەمین خولی پێشانگای کتێب کرایه‌وه

زیاتر لە (350) كۆمپانیاو (15) وڵاتی بیانی بەشداری دەكەن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆچوارشه‌مه‌ 18-11-2020 دووەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، بەدروشمی ((بەخۆپارێزییەوە لەگەڵ كتێب هاوڕێ دەبین)) كراییه‌وه‌ زیاتر لە (350) كۆمپانیاو (15) وڵاتی بیانی بەشداری دەكەن.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل و پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند": كردنەوەی پێشانگاكە زۆر گرنگەو جوڵەیەكی گەورە دەخاتە بازاڕی شاری سلێمانی و كوردستانەوەو دەیان هەزار میوانی بیانی بەشداری تێدا دەكەن.

شایانی باسه‌ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب لە (18/11 – 27/11) لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسڵوجەو لەسەر رووبەری (10) هەزار مەرتر چوارگۆشە كرایه‌وەو زیاتر لە (350) كۆمپانیاو (15) وڵاتی بیانی تیایدا بەشدارن.

كوردستان TV

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.