گێزه‌ر خواردنێكی به‌سووده‌و ده‌توانن له‌گه‌ڵ پرته‌قاڵ بیكه‌نه شه‌ربه‌ت زۆر خۆش و به‌تام و به‌سووده.
خواردنی گێزه‌ر چه‌ندین سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها مرۆڤ له چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌پارێزێت، به‌و پێیه‌ی چه‌ندین پێهاته‌ی گرنگی تێدایه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆمه‌ڵێك ڤیتامین بۆیه كۆمه‌ڵێك سوود به‌ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت.
گرنگترین سووده‌كانیشی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1. دژه شێرپه‌نجه‌یه به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، قۆڵۆن و سییه‌كان.
2. ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ڕاده‌ی بینین بۆیه چاو به‌هێز ده‌كات.
3. جه‌سته پاك ده‌كاته‌وه له مادده ژه‌هراوی و زیانبه‌خشه‌كان.
4. سوودی بۆ پووك و ددانه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها سیمایه‌كی جوان و سه‌رنج ڕاكێش ده‌دات به‌پێست.
5. ڕێگری ده‌كات له‌توشبوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌مار.
(د. به‌در سورچی – پسپۆڕی گیاده‌رمان)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.