سوپای عێراق راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ھێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدایان ئه‌نجامداوه كه به‌ھۆیه‌وه یه‌ك منداڵ كوژراوه و پێنج مه‌ده‌نی دیكه بریندرابوون، سزای توند ده‌درێن.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به ھێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو له ناوه‌ڕاستی به‌غدا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ھاتووه "له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ھه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ به‌دیھێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌روه‌ریی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ھێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌ر ھه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان، ھه‌روه‌ھا كشاندنه‌وه‌ی سه‌دان سه‌رباز له ھێزه‌كانی بیانی له عێراق، ژماره‌یه‌ك لایه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی یاسا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی و ئامانجی به‌رته‌سكی خۆیان كه دووره له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیی، رێگه ناده‌ن عێراق سه‌قامگیر بێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی كاتیۆشا له گۆڕه‌پانی ئاھه‌نگه‌كان، شاری پزیشكی و ده‌روازه‌ی باخچه‌ی زه‌ورا ناوه‌ڕاستی به‌غدا روویدا و به‌ھۆیه‌وه یه‌ك منداڵ كوژراوه و پێنج مه‌ده‌نی دیكه‌یش برینداربوون، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ھێرشه سزای توند ده‌درێن.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھه‌واڵگریی ھه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ به ئامانجی دهستیگركردنی ئه‌نجامده‌رانی ھێرشه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.