به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان به‌مانای ده‌ستبه‌رداربوون له‌عێراق ناگه‌ێنێ و هه‌ركاتێك بمانه‌وێ ده‌توانین بوونمان هه‌بێت.
ئه‌نتۆنی شیڤهر، ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینی ئه‌مریكی و شاره‌زای ستراتیژی له‌ناوه‌ندی توێژنه‌وه‌ی له‌نده‌ن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ته‌واوه‌تی له‌عێراق ناكشێته‌وه‌و به‌گوێره‌ی پێویستی سه‌ربازی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان به‌مانای ده‌ستبه‌رداربوون له‌عێراق ناگه‌ێنێ،چونكه ئه‌مریكا هه‌ركاتێك بیه‌وێ ده‌توانێ جارێكی دیكه بوونی له‌عێراقدا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها شیڤهر سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش گوتی: هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێزی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌توانێ رێگری له‌مه بكات.
شایانی باسه ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له 3000 هه‌زار سه‌ربازه‌وه بۆ 2500 سه‌رباز كه‌م ده‌كرێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.